پنتاگۆن واده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌رمانی كۆرۆنای له ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا" پنتاگۆن" ئاشكرای كرد كه زۆر به‌خێرای له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ده‌رمانێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كرێته‌وه له ئه‌مه‌ریكا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رمانه دوای ئه‌و ڕێگه پێدانه خێرایه‌یه كه له‌لایه‌ن "ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی" FDA ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو پێیدراوه و مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی پنتاگۆن ئاشكرای كردوه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو ئه‌م ده‌رمانه بۆ دۆناڵد تره‌مپ به‌كارهاتووه دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پنتاگۆن ئاشكراشی كردووه له سه‌ره‌تاوه بڕی 30 هه‌زار دانه له‌م ده‌رمانه بڵاوده‌كرێته‌وه و ده‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیای زینده‌یی" ڕیجینیرۆن" به‌رهه‌مهێندراوه و ده‌رمانه‌كه‌ش ناوی" ڕیجن - كۆڤ-2" ه و تێكه‌ڵه‌یه‌كه له پێكهاته‌ی دژه هه‌وكردن.
AM:11:25:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2496
جار خوێنراوهتهوه