هۆشداری لەبهكارهێنانی تەلی حاجەت شۆردن دەدرێت
وێستگە ستایل-
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە مەترسییەکانی کەمتەرخەمی لە بەکارهێنانی تەلی حاجەت شۆردن دەدات و رایدەگەیەنێت: پێکهاتەی تەلی شۆردنی حاجەت (ئەو دەفرانەی خواردنیان تیادا ئامەدەکرێت) لەوردە ئاسن پێکهاتوە بۆیە پێویستە بەوریاییەکی زۆرەوە بەکاربهێنرێت چونکە هەندێک جار پارچەی لێ دەبێتەوە و تێکەڵی خواردن دەبێت ئەمەش لەشی مرۆڤ توشی ژەهراوی بون دەکات.
وتی: لەکاتی قوتدانی تەلەکە لەگەڵ خواردنەکان، ئەگەری زۆرە لە بۆرییەکانی هەناسە، ڕیخۆڵە یان دیواری گەدە بچەقێت، دەبێتە هۆی هەوکردن و دروست بونی برین.
وتیشی: تەلی حاجەت لەکاتی چونە لەناو گەدەدا لەگەڵ ترشەکان کارلێک دەکات و بەدروستکردنی ماددەی نوێ دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون و بەرزبوونەوەی تۆکسین و ڕێژەی کانزا قورسەکان لە جەستەی مرۆڤدا.
رونیکردەوە: لەبەر ئەم کاریگەریانەی لەسەر تەندروستی مرۆڤ، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت و تەندروستی سلێمانی ڕێگری لە بەکارهێنانی تەلی حاجەت دەکەن لە شوێنە گشتییەکان وهەروەها پێشیانوتراوە نابێت مەنجەڵی تیڤاڵی و سینی داخوراو بەکاربهێنن.
لەشکر حەمید، داوا لەخانمان دەکات بۆ سەلامەتی تەندروستی خۆتان و خێزانەکەتان، لەکاتی شۆردنی دەفرەکان و پێداویستییەکانی دیکەی ئامادەکردنی خواردەمەنی بەوریاییەکی زیاترەوە تەلی حاجەت بەکاریبهێنن تا لە مەترسی پارچەبون و تێکەڵ بونی بەخواردنەکان پارێزراوبن.
سەرۆکی لیژنەکان کەهاوکات ئەندازیاری خۆراکە، هۆشیاری بەدوکان و ئەو شوێنانە دەدات کەخواردن تیایدا ئامادە دەکرێت و دەڵێت: بۆ خاوێنکردنەوە و شۆردنی ئەو دەفر و پێداویستیانەی لە ئامادەکردنی خواردەمەنیدا بەکاردەهێنرێت ئەو تەلی حاجەتە بەکارنەهێنن کە لەوردە ئاسن دروستکراوە، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
س: راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
PM:09:01:24/11/2020
ئهم بابهته 1744
جار خوێنراوهتهوه