زۆر خواردنی گۆشتی مریشك زیانی هه‌یه
وێستگە ستایل-
مریشك یه‌كێكه له‌و ژه‌مانه‌ی له‌ناو زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌كان ئاره‌زووی خواردنی له‌سه‌ره و پرۆتینی پێویستی تیادایه بۆ له‌ش به‌ڵام زۆر خواردنی گۆشتی مریشك كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی" مایۆ كلینیك" تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی پزیشكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا پزیشكه‌كان ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن پرۆتین له ژه‌می ڕۆژانه‌دا ته‌نها %10-35 ی ته‌واوی ئه‌و بڕه كالۆریه پێكبهێنێت له تێكڕای ژه‌مه‌كانی ڕۆژانه ده‌خورێت، چونكه زۆر خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی پرۆتینیان تیادایه واده‌كات ئاستی پرۆتین له خوێندا به‌رز بێت .
زیاده ڕه‌ویكردن له خواردنی گۆشتی مریشك ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆر ده‌كات و ئه‌مه‌ش باوترین هۆكاری مردنه له ئه‌مه‌ریكا و پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆشتی مریشك زۆر ده‌خۆن ئه‌وه ناتوانن به ئاسانی كێشی له‌شیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و جگه له‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی له‌ش بۆ وه‌رگرتنی ده‌رمان له‌كاتی نه‌خۆشیدا كه‌مده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌و بڕه زۆره‌ی ده‌رمانی دژه هه‌وكردن كه ده‌درێت به‌م په‌له‌وه‌ره له‌لایه‌ن خاوه‌نی ده‌واجنه‌كانه‌وه.
ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له ئاره‌زوومه‌ندانی گۆشتی مریشك ئه‌وه پێویسته بزانیت گۆشتی ئه‌م باڵنده‌یه پێویسته له پله‌یه‌كی گه‌رمیدا بكوڵێندرێت له 73 پله‌ی سه‌دی كه‌متر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی خواردنی توشی به‌كتریا زیان به‌خشه‌كان نه‌بیت.
PM:07:51:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3992
جار خوێنراوه‌ته‌وه