6 بیرۆكه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خۆت خۆشبوێت
وێستگە ستایل-
ده‌وترێت ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی خۆشبوێت ئه‌وه باش ده‌ژی و ده‌توانێت كه‌سانی ده‌وروبه‌ری خۆی خۆشبوێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی نرخی خۆت بزانیت و خۆت زیاتر خۆش بوێت ئه‌وه ده‌توانیت سوود له‌م حه‌وت بیرۆكه سادده‌یه وه‌ربگریت.
1- بیرت بێت تۆ شایه‌نی خۆشه‌ویستیت و گرنگترین كه‌سی ژیانی خۆت، خۆتیت.
2-خۆشه‌ویستی خوود جۆرێكی جیاوازه له ئه‌نانیه‌ت و كه‌سایه‌تی نێرگزی.
3-به‌یانیان دوای ئه‌وه‌ی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت چه‌ند وشه‌یه‌كی جوان به‌خۆت بڵێ واتلێبكات دڵت به‌خۆت خۆشبێت و پێبكه‌نیت.
4-ناز به‌خۆت بده و خواردنی ته‌ندروست و پێویست بخۆ كه سوودت پێبگه‌یه‌نێت.
5-ئه‌و كه‌سانه له چوارده‌وری خۆت كۆبكه‌ره‌وه كه خۆشیان ده‌وێیت و پاڵپشتیت ده‌كه‌ن.
6-هیچكات خۆت به كه‌سانی دیكه به‌راورد مه‌كه و ته‌نها خۆت به‌خۆت به‌راورد بكه.
PM:03:26:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2528
جار خوێنراوه‌ته‌وه