5 هۆكار واده‌كات چاوه‌كانت بینایی لاواز ببێت
وێستگە ستایل-
كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینینی چاو بریتیه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه توشی چاو ده‌بێت، بۆیه بینینی ئه‌و كه‌سه بۆ شته‌كان له نزیكه‌وه ڕوونه و به‌ڵام بۆ شوێنه دووره‌كان روون نیه، له چاوی ئاسایی‌دا كاتێك تیشك ده‌كه‌وێته سه‌ر چاو ئه‌و تیشكه كرژ ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی بیلبیلهوه، دواتر كرژ ده‌بێته‌وه دوباره ئه‌مجاره له ڕێگه‌ی هاوێنه‌ی چاوه‌وه، له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و 5 هۆكاره ده‌زانیت كه واده‌كات چاوت كز ببێت.
1- بەکارنەهێنانی چاویلكه‌ی خۆر:بۆ ئەوەی تیشکی خۆر نەگاتە چاوەکانمان دەبێت سوود لە چاویلكه‌ی خۆریی وەربگیرێت تاوەکو بتوانیرێت دوور بکەوینەوە لە تیشکی سەرو بنەوشەیی کە زیانی بۆ چاوەکانمان هەیە.
2- سوود وەرگرتنی زیاد لە پێویست لە قەترەی چاوو، زۆربەی قەترەکانی چاوو سوودیان هەیە بەڵام کاتێک زیاتر بەکاربهێنرێت کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر چاوەکان.
3- چاوە ووشکەکان زۆرکەس چاوویان ووشکە و ئەم ووشکیەش وادەکات چاوەکان بخورێت زۆرجار خورانی لە ڕادە پێویستی چاوەکان دەبێتە هۆی کز بوون، بۆیە واباشترە قەترەی دژە ووشکبوونەوەی چاو بەکار بهێنرێت ئەویش لەژێر ڕێنمای پسپۆری تایبەت.
4- دانیشتنی زۆر لەبەردەم کۆمپیوتەر: چاوو تروکاندن بۆ چاوەکان زۆر پێویستە کە لە هەر مرۆڤێکی ئاسایی 12 بۆ 15 جار لەیەک خولەک دا چاوو دەتروکێنی، بەڵام بەسەیرکردنی کۆمپیوتەر چاوتروکاندن کەمتر دەبێت و ئەمەش زیان بە چاوو دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی چاو کز بوون.
5- بەکارهێنانی لێنز(عەدەسە) بەبێ زانیاری: پاک کردنەوەی لێنزه‌كان بە ئاوی تایبەتی خۆی لەپاش بەکارهێنانی هەروەها لەکاتی خەودا دەبێت لێنزەکان دەربهێنرێت تاوەکو چاو ئۆکسجین وەربگرێت.
س: ب.گ. ته‌ندروستی كۆیه
PM:12:09:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 8888
جار خوێنراوهتهوه