توشبووان به كۆرۆنا ئه‌م خۆراكانه بخۆن
وێستگە ستایل-
دكتۆر "ئه‌لیكسه‌نده‌ر میانسكۆف" پزیشك و ڕاگه‌یاندنكارێكی ڕوسییه چه‌ند جۆرێك خۆراكی بۆ توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاریكردوه كه ده‌توانن سوودی لێ ببینن.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" زینك یه‌كێكه له كانزا پێویست و گرنگه‌كان بۆ كه‌سانی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌م كانزایه له گۆشتی مریشكدا هه‌یه، سه‌باره‌ت به ڤیتامین دی ماسی باشترین سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڤیتامینه‌یه و باشتریش وایه توشبووان به كۆرۆنا ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه نیشاسته( گلۆسیدات و كاربۆهیدارت) یتیادایه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی توشبوو جه‌سته‌ی بێ هێز نه‌بێت و ئه‌م پێكهاتانه ووزه‌ی پێبدات.
چای لیمۆ به زه‌نجه‌فیل وه‌ك باشترین خواردنه‌وه ده‌ستنیشان كردوه كه یارمه‌تی ئاره‌قكردنه‌وه و كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هر له له‌شی كه‌سی توشبوو سوودی هه‌یه و داواش ده‌كات توشبووان به ڤایرۆسه‌كه خواردن بخۆن و چونكه له‌ش پێویستی به ووزه هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
پشوودان له شوێنێكی ئارام كه هه‌وای خاوێنی تیادا بێت و ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر و دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنه قورس و چه‌وره‌كان چه‌ند ڕێنماییه‌كی دیكه‌ی ئه‌م پزیشكه‌یه بۆ توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
PM:04:15:22/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 10140
جار خوێنراوه‌ته‌وه