چوار جۆر سه‌وزه په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت
وێستگە ستایل-
ملیۆنه‌ها كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ده‌ست گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌شێك له‌وانه‌ش كه ئه‌م بابه‌ته پشت گوێ ده‌خه‌ن ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك زۆر ده‌بێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه پسپۆڕان ناویان ناوه" بكوژه بێده‌نگه‌كه"
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" هێلس لاین" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و كاته‌ی په‌ستانی خوێن له 130 به 80 ملیم جیوه زیاتر بێت ئه‌وه به په‌ستانی به‌رز هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه توشی نه‌خۆشی به‌رزی په‌ستانی خوێن ده‌بن جگه له‌وه‌ی پێویسته سوود له ڕێنمایی پزیشك وه‌ربگرن و ده‌رمان له‌كاتی خۆیدا به‌كاربهێنن له‌گه‌ڵیدا ده‌توانن سوود له چه‌ند جۆرێك سه‌وزه وه‌ربگرن بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێنیان.
1- ڕێحانه:
ئه‌م سه‌وزه‌یه بڕێكی زۆر پێكهاته‌ی " ئۆجینۆل" ی به‌هێزی تیادایه كه چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی هه‌یه و ملوله‌كانی خوێن هێور ده‌كاته‌وه و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.
2- مه‌عده‌نوس:
ئه‌م سه‌وزه‌یه له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان ئاره‌زووی خواردنی له‌سه‌ره و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی خۆراكی گرنگی هه‌یه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین سی و كارۆتین كه یارمه‌تی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن ده‌ده‌ن و ئاستی كۆلیستڕۆڵ له خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه.
3- كه‌ره‌وز:
كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی گرنگی وه‌ك" ئاسن و مه‌گنسیۆم و مه‌نگه‌نیز و كالسیۆم و ڕیشاڵ" ی تیادایه و ڕێگری ده‌كات له به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
4- زه‌عته‌ر:
ئه‌م سه‌وزه‌یه بڕێكی زۆر له مادده‌ی" رۆزمارینیك" ی تیایدایه كه هه‌وكرن كه‌مده‌كاته‌وه و ئاستی شه‌كری خوێن كۆنتڕۆڵ ده‌كات و به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه ئه‌نجامدراوه سه‌لماندویه‌تی كه ئه‌م سه‌وزه‌یه په‌ستانی خوێنیش داده‌به‌زێنێت.
PM:03:26:22/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3800
جار خوێنراوه‌ته‌وه