ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕوسیا دوو هێنده زیادی كردوه
وێستگە ستایل-
ئیكاترینا كۆبزیڤا خانمه په‌رستارێكه له باخچه‌یه‌كی منداڵان له ڕوسیا كارده‌كات دوای ئه‌وه‌ی توشی توندی و قورسی هه‌ناسه‌دان بووه داوای به‌هاناوه‌چوونی له ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن كردوه به‌ڵام دوای 4 ڕۆژ توانیویه‌تی قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كی له نه‌خۆشخانه ده‌ست بكه‌وێت.
ئیكاترینا به‌هۆی كۆرۆناوه %50 ی سییه‌كانی توشی هه‌وكردن بووه به‌ڵام له 7 نه‌خۆشخانه جێگه نه‌بووه ئه‌م خانمه بمێنێته‌وه و تیایدا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت به‌ناچاری به‌ره‌به‌یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی.
كۆبزیڤا ته‌مه‌نی 60 ساڵه و له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له نه‌خۆشخانه‌وه باسی له‌وه كردوه دۆخی ڕوسیا به‌گشتی زۆر خراپ بووه و هیچ جێگه‌یه‌ك نه‌بووه تیایدا بمێنێته‌وه و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له ڕوسیا ژماره‌ی توشبووان و مردووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر زیادی كردوه و به‌راورد به‌ماوه‌ی ڕابردوو ژماره‌ی توشبوون بوه به دوو هێنده، تا ئێستا زیاتر له 2 ملیۆن حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و 35 هه‌زار حاڵه‌تی مردن تۆماركراوه .
ژماره‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وه‌نده زۆر بووه له‌و وڵاته به‌هۆیه‌وه نه‌خۆشخانه‌كان شوێن نه‌ماوه و ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن ڕیز بوون و له ده‌رمانخانه‌كان ئه‌و ده‌رمانانه نه‌ماون كه توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستیانه.
PM:02:56:22/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1440
جار خوێنراوه‌ته‌وه