زاناكان په‌یوه‌ندی نێوان ڤایرۆسی كۆرۆنا و كێشانی جگه‌ره‌یان یه‌كلا كرده‌وه
وێستگە ستایل-
له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان قسه‌ی جیاواز له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كێشانی جگه‌ره و ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرێت.
به‌م دواییانه زاناكان له كالیفۆرنیا و له شاری " لۆس ئه‌نجلۆس" ی ئه‌مه‌ریكی له‌ڕێی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه په‌یوه‌ندیه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان كێشانی جگه‌ره و ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌جۆرێك كێشانی جگه‌ره ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد ده‌كات.
زاناكان هۆشداری ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه جگه‌ره ده‌كێشن 2 بۆ 3 جار مه‌ترسی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن، بریجیت گۆمبیرت كه به‌شداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی كردوه له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ پێگه‌ی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت" كێشانی جگه‌ره توانای به‌رگری له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش ڤایرۆسه‌كه ئاسانتر ده‌چێته ناو خانه‌كان و ئه‌گه‌ری توشبوون زیاتر ده‌كات.
PM:05:09:21/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 26712
جار خوێنراوه‌ته‌وه