‌ده‌رمان هه‌یه‌ بۆ به‌رزكردنی باڵا؟

وێستگە ستایل-

چه‌ندین به‌رهه‌می بازاڕی جیاواز ڕۆژانه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕیكلامی بۆ ده‌كرێت بۆ به‌رزبوونی باڵا، به‌ڵام ئه‌م ده‌رمانانه‌ تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه‌ و سوودی هه‌یه‌ یان نا؟ دكتۆر ئامانج پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانانه‌ ده‌دات.

دكتۆر ئامانج ده‌ڵێت" لەرووی زانستیەوە بەرزبوونی باڵا بە چەندین ھۆکارەوە پەیوەستە بۆیە ئەوەی گرنگە تۆ بیزانی و ھەندێک کەس بەھۆی سۆشیال میدیاوە ساختەت لەگەل نەکەن دەبێت ئەوە بزانی باڵای مرۆڤ لە کور ئەوپەری تا 18 ساڵی درێژبوون روودەدات و لە کچانیش تا دوو ساڵ دوای دەست پێکردنی سوڕی مانگانە یاخود بە نزیک کراوەیی تا 16 ساڵ ."

ده‌شڵێت" لە دوای ئەو تەمەنانەوە ھیچ شتێک لە دەرمان و وەرزشیش نابێتە ھۆی بەرزکردنەوەی باڵا، بۆیە ھەرگیز باوەر بەو کۆمپانیا و پەیجانە مەکەن کە دەلێن بە گرێنتی ئەوەندە باڵات بەرز دەکەینەوە بە دەرمانی ئەلمانی و ئەمریکی  و ئەمانە جگە لە بازرگانیەکی ساختە ھیچی تر نیە ."


PM:04:51:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 4248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌