ڤیدیۆ: نه‌وژین كچه كوردێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت چیرۆكی ئازایه‌تی خۆی كردۆته كتێب
وێستگە ستایل-
نه‌وژین مسته‌فا خانمێكی كوردی ڕۆژئاوایه و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته چیرۆكی ئازایه‌تی خۆی كردۆته كتێبێك بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موان بسه‌لمێنێت ئه‌و ته‌نها ژماره نییه به‌ڵكو مرۆڤه.
نه‌وژین ته‌مه‌نی 21 ساڵه باس له‌وه ده‌كات كه كوردی ڕۆژئاوایه و له ساڵی 2015 ه‌وه هاوشێوه‌ی كه‌سانی دیكه هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه له‌ڕێی ئاویه‌وه سوریا جێبهێڵێت و بگاته وڵاتی ئه‌ڵمانیا، نه‌وژین ده‌ڵێت"ماوه‌ی 6000 كیلۆمه‌ترم بڕی به كورسیه جوڵاوه‌كه‌مه‌وه وه‌ك خاوه‌ن پێداویستیه‌كی تایبه‌ت، نه‌وژین ساڵی 2015 چۆته وڵاتی توركیا و دوای ماوه‌ی یه‌ك مانگ چۆته یۆنان و دواتر بۆ مه‌قدۆنیا و دواتر بۆ سڕبیا و كرواتیا و سلۆڤینیا و نه‌مسا و له كۆتایدا گه‌یشتۆته ئه‌ڵمانیا"
نه‌وژین باس له‌وه ده‌كات ڕێگه‌ی سنوره‌كان هیچ گونجاو نه‌بووه بۆ كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و ئه‌وه‌ش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی جیاواز بووه بۆ ئه‌و چونكه زۆر به ده‌گمه‌ن پێشتر له ماڵی خۆیان چۆته ده‌ره‌وه و ده‌ڵێت"له پڕێكدا زانیم كه وا خه‌ریكه من یه‌ك كیشوه‌ر ده‌بڕم و ئه‌وه یه‌كه‌مجارم بوو له ژیانمدا بچمه ناو فڕۆكه و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاپۆڕ و یه‌كه‌مجارم بوو كه ده‌ریا ببینم و له ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كه‌مجار بوو كه بچمه سینه‌ما"
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" له وڵاتی خۆی به‌رده‌وام ته‌نها جێگه‌ی به‌زه‌یی ئه‌وانی دیكه بووه به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی چۆته ئه‌ڵمانیا ده‌توانێت وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دیكه ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆی هه‌بێت و گوزارشت له بۆچوونه‌كانی بكات"
PM:04:32:21/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوه‌ته‌وه