ڤیدیۆ: له‌ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه یه‌كتریان ناسی و عاشقی یه‌كتر بوون و هاوسه‌رگیریان كرد
وێستگە ستایل-
ئه‌ندرۆ و ڕۆزانا چیرۆكی خۆشه‌ویستی ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنان و ئه‌م دوو گه‌نجه له ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه یه‌كتریان ناسی و دوای ماوه‌یه‌ك یه‌كتر ناسین به دیداری یه‌كتر شادبوون.
ئه‌ندرۆ خه‌ڵكی ئوستورالیایه و ڕۆزانا خه‌ڵكی به‌ریتانیایه له‌ڕێی یوتیوبه‌وه یه‌كتریان ناسیوه، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك مانگ دوای یه‌كتر ناسین ئه‌ندرۆ بڕیاری ئه‌وه‌یدا بچێته به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆزانا ژیان به‌سه‌ر ببات.
ڕۆزانا باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كاته‌ی له فڕۆكه‌خانه یه‌كتریان بینیوه زانیویانه كه جیاوازی به‌رزی باڵای نێوانیان زۆر زۆر بووه و ئه‌ندرۆ نیو مه‌تر له ڕۆزانا باڵای به‌رزتر بووه، ئه‌ندرۆ باس له‌وه ده‌كات به یه‌ك گه‌یشتنه‌كه‌یان زۆر پڕ نرخ بووه و خۆشحاڵه به‌وه‌ی كه كه‌سێكی زۆر نزیكی له كه‌سایه‌تی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه.
PM:03:57:21/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3240
جار خوێنراوه‌ته‌وه