بۆچی پێویسته دوای جه‌ڵته نه‌خۆش به زوترین كات بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه؟
وێستگە ستایل-
یه‌كێك له‌نه‌خۆشییه باوه‌كانی جیهان بریتییه له جه‌ڵته‌ی دڵ، كه به‌گشتی له‌مرۆڤدا پۆلێنكراوه بۆ چه‌ند حاڵه‌ت و جۆرێك، له‌وانه‌ش كه زانستی پزیشكی باسی لێكردووه له‌پیاواندا رێژه‌ی توشبوون زۆرتره وه‌ك له‌ژنان و هه‌روه‌ها كه‌سانی جگه‌ره‌كێش زۆرتر توشی ده‌بن.
دكتۆر یاسین پزیشكی هه‌ناوی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات زۆر پێویسته نه‌خۆش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ كرد وه‌ك" دڵه كوتێ و ئازاری ماسولكه‌كانی دڵ و ئازاری سنگ زۆر زوو بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت چونكه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش زوو نه‌گات ئه‌وه ماسولكه‌كانی دڵی ده‌مرێت و دواكه‌وتن له چوون بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌گه‌ری مردنی نه‌خۆش زیاتر ده‌كات"
له گرنگترین نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ:
1-هه‌ستكردن به‌ئازاری قورس له‌سه‌ر سنگ به‌تایبه‌ت لای چه‌پ.
2-قورسبوونی گه‌ده‌و مێشك و هه‌ستكردن به‌ئازاری ناوشان.
3-ئاره‌قكردنه‌وه‌و دڵ تێكه‌ڵهاتن.
4-زۆربوونی لێدانی دڵ زیاد له‌پێویست.
5-زۆرجار بوونی كۆكه‌یه‌كی وشك و له‌رزینی له‌ش.
PM:02:59:21/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوه‌ته‌وه