گۆرانی خزمه‌تكار هه‌رای ناوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
"خزمه‌تكار" ناوی گۆرانیه‌كه كه له كه‌ناڵێكی یوتیوب تایبه‌ت به به‌رهه‌می منداڵان له ئه‌رده‌ن بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌م به‌رهه‌مه ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری ئاڕاسته‌كراوه و زۆرینه‌ی بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن ئه‌م جۆره به‌رهه‌مانه ڕیكلامه بۆ ڕه‌گه‌ز په‌رستی و دژی یاساكانی مافی مرۆڤه و ڕیكلامه بۆ سوكایه‌تی كردن به مافه‌كانی مرۆڤ.
له ڤیدیۆكه‌دا كه‌سایه‌تیه‌ك هه‌یه كه ڕۆڵی خزمه‌تكارێك ده‌بینێت و به‌رده‌وام به بیانوی جیاواز داوای پاره له خاوه‌نی ئه‌و ماڵه ده‌كات كه كاریان بۆ ده‌كات و خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م خانمه‌ی كاریان بۆ ده‌كات هه‌ر ڕۆژه‌و بیانویه‌ك ده‌هێنێته‌وه.
له‌لای خۆیانه‌وه خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه داوای لێبوردنی كردوه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك له‌م به‌رهه‌مه له‌لای خه‌ڵك دروست بوبێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه داتاكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ڕێژه‌ی ڕاكردن له كاركردن له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا زۆر بووه كه له ماڵان كار ده‌كه‌ن و ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه كه گرفتێك بخه‌نه ڕوو كه كۆمه‌ڵگا به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
PM:09:37:19/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2204
جار خوێنراوه‌ته‌وه