له‌م به‌رواره‌وه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رده‌ست ده‌بێت
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای " بیۆنتیك" ی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كرد كه به هاوكاری كۆمپانیای "ڤایزه‌ری" ئه‌مه‌ریكی كاریان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی مانگی 12 ی ئه‌مساڵ په‌سه‌ند نامه‌یان ده‌ست بكه‌وێت ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا هه‌ردوو كۆمپانیا ئاشكرایان كرد كه ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه گه‌یشتۆته %95.
ئوگور شاهین به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه ئاشكرای كردوه كه هه‌موو شتێك باشه و له كۆتای ناوه‌ڕاستی یه‌كه‌می مانگی 12 ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی په‌سه‌ند نامه‌ی به په‌له‌یان پێده‌ده‌ن و له نیوه‌ی دووه‌می مانگی 12 ڤاكسینه‌كه له ئه‌وروپا ڕێگه‌ی پێده‌درێت به‌كاربهێندرێت .
ڤاكسینێك پێویستی به‌وه هه‌یه %50 چالاك بێت ئه‌و كاته له‌لایه‌ن FDA یه‌وه ڕێگه‌ی پێده‌درێت به‌كاربهێندرێت به‌ڵام ڤاكسینه‌كه‌ی ئه‌م دوو كۆمپانیایه ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌یشتۆته %95 و ئه‌مه‌ش مانای وایه به‌دڵنیاییه‌وه له ناوه‌ڕاستی مانگی 12 ی ئه‌مساڵ ڤاكسینه‌كه ڕێگه‌ی پێده‌درێت به‌كاربهێندرێت.
PM:03:39:19/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 6024
جار خوێنراوه‌ته‌وه