ڤیدیۆ: دوای ماوه‌یه‌ك ونبوون.. تۆم و جیری ده‌گه‌ڕێنه‌وه سینه‌ما
وێستگە ستایل-
عاشقانی مشكه زیره‌كه‌كه" جیری" و پشیله شه‌ڕانیه‌كه" تۆم" چاوه‌ڕێی ئه‌و فیلمی سینه‌مایی "تۆم و جیری" ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له ونبوونیان له چاوی ئاره‌زوو مه‌ندانیان.
كۆمپانیای" وارنر برازه‌ر" تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌مایی ئاشكرایان كردوه كه فیلمی "تۆم جیری" له 5 ی 3 ی ساڵی داهاتوو له سینه‌ماكان نمایش ده‌كرێت، كۆتا فیلم كه له‌سه‌ر تۆم و جیری به‌رهه‌مهێندراوه له ساڵی 1993 دا بووه.
ئه‌م فیلمه نوێیه تیایدا ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی گه‌نج" كلۆی گرایس" و ئه‌ستێره‌ی كۆمیدی" ڕۆی دیلانی" به‌شداریان كردوه و ڕووداوه‌كانی فیلمه‌كه له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رێكه كه له ئوتێلێكی گه‌وره كار ده‌كات و پشیله‌یه‌كی زیره‌كی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له مشكێك ڕزگاریان بكات له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری خێزانێكی سه‌رمایه‌دار.
شایه‌نی باسه زنجیره‌ی وێنه‌ی جوڵاوی " تۆم و جیری" 161 ئه‌ڵقه‌یه و له ساڵی 1941 هه‌تا 1967 پێشكه‌شكراوه و براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی ئۆسكاره.
PM:09:06:18/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2884
جار خوێنراوه‌ته‌وه