به‌وێنه.. هونه‌رمه‌ند عه‌بدولی حه‌مه جوان توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو
نوسه‌ر و ڕۆشنبیر كامه‌ران سوبحان له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرای كردوه هونه‌رمه‌ند عه‌بدوولی حه‌مه جوان و هاوسه‌ره‌كه‌ی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.
سوبحان له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" هیوای سەلامەتی بۆ مامۆستا عەبدولی حەمەجوانی خۆشەویست، ئەمڕۆ لە ڕێگەی هەولێر، لەگەڵ هاوسەرەکەیدا تووشی ڕوداوی هاتوچۆ بوون."
هونه‌رمه‌ند عه‌بدولی حه‌مه جوان یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی شاری سلێمانی و ساڵانێكی زۆره خزمه‌تی بواری هونه‌ری كردوه و خاوه‌نی چه‌ندین كار و به‌رهه‌می هونه‌ریه.
عەبدولکەریم محەمەد تۆفیق، ناسراو بە عەبدولی حەمە جوان له 01/12/1948 شاری
سلێمانی له‌دایكبووه و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و پەیمانگای مامۆستایانی لەشاری
سلێمانی تەواوکردووە.
ساڵی 1970 بە پیشەی مامۆستا دامەزراوە تاساڵی 1992 لە قوتابخانەو خوێندگاکانی شاری سلێمانی وانە بێژبووە لە هە موو وانەکان بە تایبەت بواری وەرزش و توانیوویەتی تارادەیەک مامۆستا و کادیرێکی وەرزشی
ئەکتیڤ بێ.
لە دوای دروستبوون و دامەزراندنی حکومە تی هەرێمی کوردستان پۆستی بە ڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی پێ
بەخشراوە و لە رۆژی 1/12/2011 خانەنشین کراوە.
ساڵی 1970 لەگە ڵ خانمێك به‌ناوی ڕووناك دا ژیانی هاوسەریی پێکهێناوەو خاوەنی سێ کوڕ‌و کچێکه بە ناوەکانی(دانا، توانا، سۆزی،ژووان).
لە14/1/1969 چووەتە ناو ژیانی هونەرییەوە وەک شانۆکارێک لەشانۆگەریی (بڕیار‌و ئەنجام)و تائێستا لە 76 کاری هونەریی لەبواری شانۆ دراما‌و سینەما کاری کردوەو جگە لە دروستکردنی چەندەها فێستیڤاڵی شانۆیی و موزیک و شێوەکاری وکورتە فیلم.
PM:07:31:18/11/2020