گۆگڵ یادی له‌دایكبوونی ئیمپراتۆری سینه‌مای میسری كرده‌وه
وێستگە ستایل-
گۆگڵ یادی 71 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی ئیمپراتۆری سینه‌مای میسری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو" ئه‌حمه‌د زه‌كی" كرده‌وه ئه‌ویش له‌ڕێی دانانی وێنه‌یه‌كی زه‌كی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می گه‌ڕان له پێگه‌كه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كۆچكردوه له 18 ی 11 ی 1949 له شاری "زقازیق" له پارێزگای شه‌رقیه له میسر له‌دایكبووه و له ساڵی 2005 له ته‌مه‌نی 56 ساڵیدا كۆچی دوایكردوه.
زه‌كی یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی كاری هونه‌ری ساڵی 1972 ده‌ستیپێكردوه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند" فه‌رید شه‌وقی" و" سعاد حوسنی" له فیلمی "شفیقه و متولی" له ساڵی 1978.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له چه‌ندین فیلم و كاری هونه‌ری به‌شداریكردوه و نازناوی " ئیمپراتۆری هونه‌ری میسری" پێ به‌خشراوه و ساڵی 2005 پێش ئه‌وه‌ی كۆتای به كاری وێنه‌گرتنی فیلمی" حلیم" بهێنێت كۆچی دوایكردو و كوڕه‌كه‌ی له‌جیاتی زه‌كی ڕۆڵه‌كه‌ی باوكی له فیلمه‌كه‌دا ته‌واوكرد.
PM:04:26:18/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه