بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی منداڵێك به‌زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ری پێده‌درێت میسریه‌كانی توڕه‌كردوه
وێستگە ستایل-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له میسر ئاشكرای كردوه ده‌زگاكانی تایبه‌ت به ئاسایش له‌و وڵاته هه‌وڵی خۆیانداوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێك له‌باره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له میسر بڵاوبۆته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پیاوێك جگه‌ره‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به منداڵێك ده‌دات و پۆلیس باس له‌وه ده‌كات ئه‌م ڤیدیۆیه له ده‌ره‌وه‌ی میسر تۆماركراوه به‌ڵام له لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان نه‌وه‌ستاون.
پارێزه‌رێك به‌ناوی "یاسر قه‌نتوش" داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه به‌رز كردۆته‌وه و له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت پیاوێك مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كێشێت و دواتر ده‌یدات به منداڵێك و ڤیدیۆشی ده‌گرێت و هه‌مووان له‌وه توڕه‌ن كه مافی ئه‌و منداڵه پێشێل كراوه.
ئه‌م پارێزه‌ره باس له‌وه ده‌كات ڕوداوه‌كه له ئوستورالیا ِویداوه و منداڵه‌كه ته‌مه‌نی 8 ساڵه و گه‌نجه‌كه‌ش دانیشتوی "بور سعید" ه به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئه‌و پیاوه سزا نه‌درێت.
PM:07:23:17/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 18476
جار خوێنراوه‌ته‌وه