دیانا هه‌تا مردن نه‌خۆشییه‌كه‌ی له هه‌موان شاردۆته‌وه
وێستگە ستایل-
كه‌م كه‌س له‌ناو خێزانی شاهانه به نه‌خۆشییه‌كه‌ی شاژنه دیانای زانیوه و ئه‌م خانمه هه‌تا مردن به ده‌ستیه‌وه ناڵاندویه‌تی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی " ده‌یلی میرۆر" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه شاژنه دیانا هه‌وڵی زۆریداوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نه‌خۆشییه‌ی به ده‌ستیه‌وه ناڵاندویه‌تی ڕزگاری بێت به‌ڵام نه‌یتوانیوه.
گه‌وره خزمه‌تكاری دیانا " پۆل بۆریل" باس له‌وه ده‌كات ئه‌م خانمه توشی جۆرێك له نه‌خۆشی هه‌رسی گه‌ده بووه به‌جۆرێك نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵی زۆرخۆری بكات و دوای نانخواردن ڕشاوه‌ته‌وه و ته‌واوی ئه‌و خواردنانه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه خواردویه‌تی و دیانا به‌رده‌وام جه‌نگاوه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی به‌ڵام نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت.
پۆل ده‌ڵێت" دیانا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێز بمێنێته‌وه ترسی هه‌بووه له‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئاشكرا بكات و به‌هۆیه‌وه منداڵه‌كانی له‌ده‌ست بدات"
PM:04:19:16/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 4608
جار خوێنراوه‌ته‌وه