ئیلۆن موسك سه‌ری سوڕماوه" چوار جار پشكنینی كۆرۆنام كرد و ئه‌نجامه‌كان جیاواز بوون"
وێستگە ستایل-
ئیلۆن موسك سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای" تێسلا" تایبه‌ت به دروستكردنی ئۆتۆمبێل باس له‌وه ده‌كات 4 جار پشكنینی بۆ خۆی كردوه هه‌تا بزانێت توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه یان له یه‌ك ڕۆژدا به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان جیاواز بوون.
موسك له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر باس له‌وه ده‌كات له‌و چوار پشكنینه‌ی كردویه‌تی دوانیان ئه‌رێنی بوون و یه‌كێكیان نه‌رێنی به‌و مه‌رجه‌ی به هه‌مان ئامێر و له یه‌ك شوێن و له‌لایه‌ن هه‌مان په‌رستاره‌وه پشكنینه‌كه‌ی بۆ كراوه.
ده‌شڵێت" پشكنین له شوێنی دیكه ده‌كه‌م و ئه‌نجامه‌كان له 24 كاتژمێردا ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه ته‌نها هه‌ست به سه‌رمابونێكی ئاسایی ده‌كات.
PM:10:49:15/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2532
جار خوێنراوه‌ته‌وه