به‌وێنه..پێڵاوه‌كانی ماری ئه‌نتوانێت به نرخێكی خه‌یاڵی ده‌فرۆشرێت
وێستگە ستایل-
پێڵاوێكی سپی سه‌رنجڕاكێش كه دروستكراوه له ئاوریشم و پێستی بزن و تایبه‌ت بووه به شاژنه " ماری ئه‌نتوانێت" كۆتا شاژنی فه‌ڕه‌نسا له فرۆشتنێكی ئاشكرادا دانراوه و نرخه‌كه‌شی له 10 هه‌زار یۆرۆ كه ده‌كاته 11800 دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات.
بڕیار وایه نمایشی ئه‌م پێڵاوه‌ی شاژن له كۆشكی" فرسای" بێت و ناوی شاژن له پاژنه‌ی پێڵاوه‌كه‌دا نوسراوه و ده‌وترێت ئه‌م خانمه له ژیانی ڕۆژانه‌ی له‌ناو كۆشك ئه‌م پێڵاوانه‌ی له‌پێكردوه.
ماری ئه‌نتوانێت كه‌سایه‌تیه‌كه كه جێگه‌ی سه‌رنجی ته‌واوی جیهانه، ئه‌م پێڵاوه یه‌كێك ده‌بێت له دیارترین ئه‌و پارچانه‌ی كه له مه‌زاده‌كه‌دا نمایش ده‌كرێت درێژی ئه‌م پێڵاوه 22.5 سانتیمه‌تره و سێ به‌شی به ئاوریشم داپۆشراوه و به‌شی پشته‌وه‌ی له پێستی بزن دروستكراوه .
ماری ئه‌نتوانێت شاژنی فه‌ڕه‌نسا و هاوسه‌ری شازاده لویس ی 16 و دایكی شازاده لویسی 17 و ماریا تریزا بووه ئه‌م ئافره‌ته به‌و وته‌یه‌ی به‌ناوبانگه كه " جان جاك ڕۆسۆ" له كتێبێكدا له‌سه‌ر ماری بڵاویكردۆته‌وه و تیایدا هاتوه ئه‌م خانمه به هه‌ژاره‌كانی وتوه" ئه‌گه‌ر نان نییه بیخۆن ده‌توانن كێك بخۆن"
PM:05:28:15/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3484
جار خوێنراوه‌ته‌وه