تاوانبارێك له ئه‌مه‌ریكا دوای 50 ساڵ ڕاكردن ده‌ستگیر كرا
وێستگە ستایل-
سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكی" FBA" ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تاوانباره‌ی ڕاگه‌یاند كه له ساڵی 1971 ه‌وه له‌دوای به‌شداریكردن له مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی باپیره‌ی ڕایكردوه.
لیۆنارد مۆزس ساڵی 1968 به تۆمه‌تی كوشتنی ئافره‌تێك له " پیتسبرگ" سزای زیندانی بۆ ده‌ركرا به‌ڵام له‌و كاته‌وه پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت، له دوای كوشتنی ڕه‌مزی شۆڕشگێری "مارتن لۆسه‌ر كینگ" خۆپیشاندان له شاره‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ریهه‌ڵدا و له‌و كاته‌دا لیۆنارد له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه بۆمبی هه‌ڵداوه‌ته ماڵی" ماری ئه‌لبۆ" كه له‌و كاته‌دا توشی هه‌وكردنی توندی سییه‌كانی بووه و به‌هۆی سوتانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
لیۆنارد به بیانوی به‌شدار بوون له مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی باپیره‌ی ساڵی 1971 توانیویه‌تی له ده‌ست پۆلیس ڕزگاری ببێت و له‌و كاته‌وه ناوی" پۆل دیكسۆن" ی بۆ خۆی داناوه و وه‌ك ده‌رمانساز له ویلایه‌تی " میشیگن" كاری كردوه.
ساڵی 2016 جارێكی دیكه پۆلیسی فیدڕاڵی كه‌یسی ئه‌م پیاوه‌ی هه‌ڵداوه‌ته‌وه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له دۆزینه‌وه‌ی هه‌تا ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌م پیاوه كه له‌دایكبووی 1949 یه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ویلایه‌تی میشیگن ده‌ستگیركرا و به‌تۆمه‌تی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیداوه ده‌ستگركرا و سزا ده‌درێت.
PM:04:39:15/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه