به‌و حه‌وت ڕێگا ووزه‌ی نه‌رێنی له له‌شت بكه‌ره ده‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
ووزه نه‌رێنیه‌كان كار له توانای ده‌رونی و جه‌ستته‌ی مرۆڤ ده‌كه‌ن، باشترین ڕێگاكانی ڕزگار بوون له ووزه نه‌رێنیه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكراوهتهوه.
1- به خوێی زبر یان خوێی ده‌ریا خۆت بشۆ به‌جۆرێك زبری خوێكه به‌ر له‌شت بكه‌وێت ئه‌مه به‌ته‌واوه‌تی ووزه نه‌رێنیه‌كان له له‌شت ده‌كاته ده‌ره‌وه و ووزه‌ی ئه‌رێنی ده‌دات به له‌شت و هۆرمۆنی سیرۆتۆنین له له‌شدا زیاد ده‌كات.
2- به زه‌یتی زه‌یتوون له‌شت چه‌ور بكه ئه‌مه شه‌پۆلی ئه‌رێنیت پێده‌دات و ووزه نه‌رێنیه‌كان ڕاده‌كێشێت و به‌هێزت ده‌كات.
3-ڕۆشتن به پێی په‌تی هه‌ستێكی ته‌واو جیاواز و ئارامت ده‌داتێ و ووزه‌ی ئه‌رێنی له له‌شتدا زیاد ده‌كات.
4-ڕۆژانه وه‌رزش بكه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكی كه‌میش بێت و ته‌ماشای دره‌خت و ئاسمان بكه و چێژ له سروشت ببینه.
5-یارمه‌تی هه‌ژاران و ئه‌و كه‌سانه بده كه پێویستیان به هاوكاری تۆ هه‌یه ئه‌م ڕه‌فتاره ووزه و توانات پێده‌دات.
6-له‌سه‌ر زه‌وی سوجده ببه، سوجده بردن و سه‌رخستنه سه‌ر زه‌وی ووزه نه‌رێنیه‌كان له جه‌سته‌ت ده‌بات ووزه‌ی ئه‌رێنیت ده‌داتێ.
7-به‌یانیان 7 ده‌نك خورما بخۆ ئه‌مه ووزه‌یه‌كی زۆر باش به له‌ش و ده‌رونت ده‌دات.
8-ئاو زۆر بخۆره‌وه، به جۆرێك كه‌متر نه‌بێت له 8 په‌رداخ ئاو له ڕۆژێكدا و كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر بارگاوی كردنه‌وه‌ت به ووزه‌ی ئه‌رێنی.
9-دوور بكه‌وه‌ره‌وه له كه‌سانی نه‌رێنی و تێكه‌ڵاوی ئه‌و كه‌سانه بكه كه به‌رده‌وام به ووزه‌ی ئه‌رێنی ده‌دره‌وشێنه‌وه.
PM:07:22:14/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3468
جار خوێنراوهتهوه