توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌م پیاوانه ئه‌گه‌ری هه‌یه ناپاكی له هاوسه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ كه له‌لایه‌ن چه‌ند توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه كه ده‌كرێت به ڕێگه‌یه‌كی ئاسان ئه‌و پیاوانه بناسرێنه‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ناپاكی له هاوسه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری The Guardian بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه" هه‌تا تایبه‌تمه‌ندی شێوه‌ی پیاوانه له ڕوخساری پیاواندا زۆرتر بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری ناپاكی ئه‌م پیاوانه زۆره له هاوسه‌ره‌كه‌یان چونكه توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ن زیاتر سه‌رنجی خانمانی دیكه ڕاده‌كێشن و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵیدا خانمان زوتر سه‌رسام ده‌بێت پێیان.
له توێژینه‌وه‌كه‌شدا هاتووه كه شێوه‌ی پیاوانه مه‌به‌ست له" ناوچه‌وانی دیار و شه‌ویلگه‌یه‌كی به‌هێز و لێوێكی ته‌نكه" ئه‌مانه گرنكترین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن كه ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌گه‌ری چه‌نده پیاوان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تی دیكه دروست بكه‌ن جگه له هاوسه‌ره‌كه‌یان.
دكتۆر" یۆنگ چی فۆ" سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و توێژه‌ر له زانكۆی ئوستورالیای ڕۆژئاوا ده‌ڵێت" زۆر به كه‌می خانمان له‌سه‌ر ڕوخساریان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سێك بن هه‌وڵی ناپاكی بده‌ن یان پێشتر چه‌ند په‌یوه‌ندیان هه‌بوبێت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و پیاوانه‌ی كه شێوه‌یان زۆر پیاوانه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ری هه‌یه ناپاكی بكه‌ن یان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌تێك هه‌بێت له یه‌ك كاتدا و له گه‌ڵیدا ئه‌م ڕه‌فتاره په‌یوه‌ندی ده‌بێت ئاستی ڕۆشنبیری پیاو و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سایه‌تی و كرۆمۆسۆمه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كانی ژیانی"
PM:05:00:14/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3020
جار خوێنراوه‌ته‌وه