‌زانیاری پزیشکی و تەندروستیی راست و جێگەی متمانە لە چ سەرچاوەیەک وەرگرین؟

وێستگە ستایل-


لە گەڵ زۆربوون و بڵاوبوونەوەی بێ سنووری سۆشیال میدیا و دەزگاکانی راگەیاندن ڕۆژانە چەندین هەواڵ و زانیاری پزیشکی و تەندروستی ڕاست و " هەڵە” بڵاودەکریتەوە و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی ئاسایی و تەنانەت هەڵگری بڕوانامەی بەرز دەیخوێنتەوە و باوەڕی پێدەکات و هەندێک جار تووشی کێشەی تەندروستی دەکات ئەگەر هەواڵەکە یان زانیاریەکە راست و دروست نەبێت، دكتۆر شێروان پزیشک و مامۆستای بیرکردنەوەی رەخنەگرانە له‌م بابه‌ته‌دا ڕونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ باشترین سه‌رچاوه‌ بۆ وه‌رگرتنی زانیاری پزیشكی و ته‌ندروستی چ جێگه‌یه‌كه‌.

لێرە زۆر گرنگە سەرچاوەی هەر هەواڵ و زانیاریەکی پزیشکی بزانی چیە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکەی پێش ئەوەی باوەڕی پێبکەی یان بەکاری بهێنی.

ئەو کارەش ئاسان نیە بەڵام ئەستەمیش نیە وە ئەگەر پەیج و سایتەکان کاری خۆیان بە زانستانە ئەنجام بدەن ئەوە دوور دەبن لە بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە هەڵانە. بۆ نموومە دەکرێت هەر پەیج و سایتێک بۆردی یان دێسکی تەندروستی و زانستی توکمەی خۆی هەبێت کەوا هەڵسێت بە هەڵسەنگاندنی بابەتەکان پێش بڵاوکردنەوەیان.

بە کورتی، زانیاری و بۆچوون و رێنمایی لە چ سەرچاوەیەک وەرگرین:

یەکەم: سەرچاوەی کتێب و گۆڤاری پزیشکی:

پێویستە لە کتێبە باوەڕ پێکراوەکان بێت لە زانکۆکانی جیهان وە لە ووتارە زانستیە باوەرپێکراوەکان بێت کەوا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت لە لایەن دەستەی زانستی باوەڕپێکراو لە سەر ئاستی جیهان.

دووەم: وێب سایت و پەیجە جیهانی و لۆکاڵەکان :

پێویستە بۆردی یان دێسکی زانستی خۆیان هەبێت لە ئەدمینەکان کەوا بڕوانامەی باوەرپێکراو و شارەزای باشیان هەبێت لەو بوارە.

سێیەم: بۆچوون و ووتار و شارەزای کەس:

ئەو «کەس» ە پێویستە:
1- شارەزای تەواوی هەبێت لەو بوارە و کاری تێدا کردبێت بۆ چەندین ساڵ.
2- بڕوانامەکەی لەو بوارە بێت یان پەیوەندی هەبێت بەو بوارە.

زۆر جار، بەداخەوە بە تایبەتی لە کۆمەڵگای ئێمە هەندێک کەس باوەر بە هەر چی هەیە دەکەن وە ئەگەر راستیەکی زانستیان بۆ باس بکەی ئەوە مێشکیان بلۆک دەکەن وە قبولی ناکەن.

پێش هیچ بریارێک دەربارەی راستی و دروستی زانیاری پزیشکی تکایە ئەو سێ خاڵەی سەرەوە رەچاو بکە وە هەڵسەنگاندنی ئاستی زانستی هەر سەرچاوەیەک بکە ئەو کات خۆت بریار بدە.


PM:06:05:27/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 4504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل