ڤیدیۆ: بڵند "به‌یه‌ك ناگه‌ین" ی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵا نوێتریت به‌رهه‌می به‌ناوی " به‌یه‌ك ناگه‌ین " بڵاوكرده‌وه، ئه‌م كاره نوێیه دوای ماوه‌یه‌ك ونبوون دێت له به‌رهه‌مهێنانی كاری هونه‌ری له‌لایه‌ن ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌وه.
هۆنراوه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه له نوسینی" سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ" و ئاوازی بڵند خۆیه‌تی وسه‌رمه‌ند فوئاد كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه كۆمه‌ڵێك كه‌سی بیانی كاریان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه دروست بكرێت.
هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵا له ساڵی 1978 له شاری ئه‌نبار له دایك بووه، ده‌رچووی كۆلێژی ده‌رمانسازییه، له ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کەی جۆته وڵاتی سوید له‌وێ ده‌ژین، خاوه‌نی چه‌ندین كلیپ و گۆرانییه و به‌یه‌ك ناگه‌ین ده‌بێته نوێترین كاری ئه‌م هونه‌رمه‌نده.
PM:05:45:26/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1428
جار خوێنراوه‌ته‌وه