چۆنیهتی بهكارهێنانی پلازما بۆ چارهسهری نهخۆشییهكانی ئێسك
وێستگە ستایل-
پلازما پێکهاتەیەکی سەرەکی خوێنە، بە شێوەی شل، پلازما بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئاو پێکهاتووە بەڵام پێکهاتەکانی تری بریتین لە پرۆتین ، گلوکۆز، دژەتەن ..هتد ، دكتۆر سۆران پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات لهم بابهتهدا چۆنیهتی بهكارهێنانی پلازما بۆ چارهسهر باس دهكات.
پەڕەکانی خوێن بەشێکی سەرەکی خوێنە ، گرنگی تایبەتی هەیە مادەیەک دەڕێژن پێی دەوترێ GFواتە گرۆس فاکتەر کە هانی سارێژبون و دروستبونەوەی خانەکان دەدات و دابەشبونی خانەکان ڕێک دەخات.
چارەسەر بە پلازما بریتییە لە وەرگرتنی خوێن پاشان جیاکردنەوەی پەڕەکەی پڕلە پلازما بە ئامێری تایبەت، پاش جیاکردنەوەی بەکاردێت بۆ جارەسەری سەوەفان ی جومگەی ئەژنۆ بەشێوەیەکی سەرەکی ، وە بۆ فهقهرات و ئینزیلاقیش سوودی هەیە.
پلازما لە ساڵی 1987 ەوە بەکارهاتوە لە نەشتەرگەریدا بۆ هاندانی گەشەو دروستبونەوەی خانەکان و چارەسەری پلازما بەکاردێت بۆ حاڵەتەکانی تێکچونی کڕکڕاگە ، ژێ، بەستەر ، ماسولکە .
یەکێک لە چارەسەرە دیارەکان بریتیە لە چارەسەری سەوەفان یان داخورانی جومگەی ئەژنۆ ، کە تێیدا کڕکڕاکە داخوراوە و نەخۆش هەست بە ئازار ی زۆر و ئاوسان و کرتەی ئەژنۆ دەکات .
لەم کاتەدا دەرزی پلازما دەوری کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی ئازار ، باشترکردنەوەی کار و فەرمانی جومگەکە، سارێژبوونەوەی کرکراگەکە.
لە دوو توێژینەوەی تازە ساڵی 2013 ئەنجامدراوە لەسەر 78 نەخۆش کە سەوەفانی ئەژنۆیان هەبووە ، پلازمایان بۆ کراوە دەرکەوتووە کە دوای شەش مانگ ئازاریان زۆر کەم بووە ، فەرمانی جومگەکە باشتر بووە، وە هەروەها ئەشیعەی تەنوری بۆ نەخۆشەکان کرا دەرکەوت پرۆسەی داخوران ی جومگەکان وەستاوە ، واتە کاریگەری لەسەر وەستانی پرۆسەی داخورانی جومگە هەیە کە داخورانەکە ڕادەگرێت.
ئایا پلازما بۆ هەموو کەس و هەموو حاڵەتێک دەبێت؟
پلازما بۆ ئەو کەسانەی دەرەجەی سەوەفانیان کەم و سەرەتایە زۆر زۆر کاریگەرە، بۆ حاڵەتی زۆر قورس سودی ئەوتۆی نیە.
لەم حاڵەتانەدا نابێت پلازما بکرێت: ـ ئەوانەی کەمخوێنن ، ئافرەتی سکپڕ، ئەوانەی نەخۆشی هةوكردني پێستیان هەیە لەسەر جومگە توشبوەکە، ئەوانەی نەخۆشی خوێنیان هەیە.
PM:05:31:26/10/2020
ئهم بابهته 2072
جار خوێنراوهتهوه