كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ بیرۆكه‌ی ده‌رمانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
ئانیکا چیبرۆلوی تەمەن 14 ساڵ خوێندكاری ناوه‌ندی ئیندپێندس ه له فریسكۆ له‌ڕێی بیرۆكه و دۆزینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه نازناوی باشترین خانمه زانای گه‌نجی لێ‌نرا.
ئانیكا خەڵاتێکی25 ھەزار دۆلاری بەدەستھێنا دوای ئەوەی توانیی بە پرۆژەیەک پێشنیارێکی زانستی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کۆرۆنا بخاتەڕوو.
ئانیكا له دۆزینه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت" ڤایرۆس کاتێک دەچێتە لەشی مرۆڤەوە لەرێگەی بەرگی ڤایرۆسه‌کەوە یان کاپسیدەوە دەبێت کە دڕکی گلایکۆ پرۆتینی لەسەرە، یەکەم جار ئەو دڕکە دەنووسێ بە وەرگری سەرخانەکانی لەشی مرۆڤ."
ئەم کچە لەپرۆژەکەیدا کە بە پرۆژەی سیلیکۆ ناسراوە توانیی گەردیلەیەکی قوڕقوشم بدۆزێتەوە کە دەتوانێ بەتایبەت بنووسێ بەو دڕکە گلایکۆ پرۆتینانەی کە لەسەر بەرگی ڤایرۆسەکەن، کەڤایرۆس ئەو دڕکانەی لەکارخرا ، توانای تووشکردنی نامێنێ.
تا ئێستا ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 40 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندوه و ژماره‌ی مردوان 1.1 ملیۆن كه‌س بووه و هه‌موو جیهان چاوه‌ڕێی ده‌رمان یان ڤاكسینێكن بۆ ئه‌م ڤایرۆسه.
PM:08:12:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 24476
جار خوێنراوه‌ته‌وه