ڤیدیۆ: ڕه‌نج هۆكاره‌كانی زۆری ژماره‌ی مردوان به كۆرۆنا له سلێمانی ئاشكرا ده‌كات
وێستگە ستایل-
زۆربوونی ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستان و به‌تایبه‌ت له شاری سلێمانی بۆته جێگه‌ی باس و پرسیار و له ئێستادا پارێزگای سلێمانی یه‌كه‌می ته‌واوی پارێزگاكانی عێراقه له زۆری ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دكتۆر گۆران عه‌بدوڵا له زاری چاودێرێكهوه باس له‌وه ده‌كات ڕێژه‌ی مردن له كوردستان به‌راورد به وڵاتی ئه‌مه‌ریكا زیاتره و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ترس و نیگه‌رانیه.
ڕه‌نج سه‌نگاوی وه‌ك ڕاگه‌یاندنكارێك باس له‌وه ده‌كات كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی ته‌نها 2 پزیشك 92 نه‌خۆشی نائاساییان بینیوه كه توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئه‌مه مانای وایه هیچ ئاماده‌كاریه‌ك نه‌كراوه بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه له‌كاتێكدا به‌رپرسان پێشتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئاماده‌كاری ته‌واویان كردوه بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕه‌نج نایشارێته‌وه دوێنێ له سلێمانی له‌كۆی ئه‌و 10 كه‌سه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه 8 نه‌خۆش له خۆڕای مردوون و یه‌كێك له‌وانه 35 ساڵ بووه گه‌نجێكی 28 ساڵیش له‌به‌ر نه‌بوونی چاودێری له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستداوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌رمان و ئۆكسجینه.
ڕه‌نج باس له‌وه‌ش ده‌كات له ئێستادا له كوالیتی كۆنتڕۆڵ ڕێگه نادرێت به ئاسانی ده‌رمانی پێویست به كۆرۆنا بێته شاره‌كه‌وه و هه‌مان ده‌رمان له بازاڕی ڕه‌ش به سێهه‌زار و 500 دۆلار ده‌ست ده‌كه‌وێت .
ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژماره‌ی توشبووان و مردووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان و كوردستان زۆر زیاد ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخی پشكنین 60 هه‌زار و زیاتره و له ئێستادا نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان هاوكار نین له چاره‌سه‌ری توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ری توشبووانی زۆر زیاتر قورس كردوه.
PM:04:44:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 11648
جار خوێنراوهتهوه