ڤیدیۆ: ببینه ڤایرۆسی كۆرۆنا چۆن دەچێتە ناو خانەكانی لەش
وێستگە ستایل-
ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتی بەستووە بەو چوكڵانەی لەچواردەوریەتی هاوشێوەی بزمار و دڕك و وادەكات بەخانەكانی لەشەوە بلكێت و كۆرۆنا چوكڵەكانی بەشەكر دادەپۆشێت و دەڕوات بۆ خانەكان و سیستمی بەرگری لەش دەخەڵەتێنێت.
زانایانی زانكۆی Southampton ی بەریتانی بۆیان دەركەوت ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوەی ڤایرۆسەكانی دیكە خۆی لەبەردەم سیستمی بەرگری لەش ڕاگیرناكات، تەنیا بە هەڵخەڵەتاندن و خۆگۆڕین نەبێت و بەبێ ئەو خۆگۆڕینە ئەو ڤایرۆسە هیچ نەدەبوو.
ڤایرۆسی كۆرۆنا چوكڵەكانی بەشەكرەمەنی دادەپۆشێت و پرۆتینەكانی لەپشتەوە دەشارێتەوە و بەو شێوازە سیستمی بەرگری لەش بە دوژمنی دانانێت و بەو شێوەیە دەڕواتە لەشەوە.
س: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
PM:10:44:18/10/2020
ئهم بابهته 4528
جار خوێنراوهتهوه