‌نیشانه‌كانی نزمی پەستانی خوێن

وێستگە ستایل-



نزمی په‌ستانی خوێن به‌ نزیكه‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ په‌ستانی به‌رزی خوێن گرفت دروست ده‌كات، دكتۆر عوسمان پسپۆڕی هەناوی له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر نیشانه‌كانی نزمی په‌ستانی خوێن ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

1- بە کەسێک دەوترێت کە پەستانی خوێنی نزمە کاتێ لای سەروی لە{٩٠} و لای خواروی لە {٦٠} کەمتر بێت .
2- بە گشتی پەستانی خوێن لە کەسی تەندروستدا بەرز و نزم دەکات بە درێژای ڕۆژ بۆیە ھیچ کەسێک نیە بە درێژای ڕۆژ پەستانی خوێنی جێگیر بێت کە ئەمەش زۆر ئاساییە ئەو ھۆکارانەشی ئەم بەرز و نزمیە دروست دەکەن بریتین له‌:

1- باری کەسەکە{دانیشتن،وەستان بە پێوە..}
2- ھەناسەدان و وەرگرتنەوە کاریگەری ھەیە لەسەر خوێندنەوەی پەستانی خوێن
3- دڵەڕاوکێ و شڵەژانی کەسەکە
4- باری تەندروستی کەسەکە
5- خواردنی دەرمان بۆ مەبەستی تر
6- جۆری خواردن و خواردنەوە
7-کاتی پێوانی پەستانی خوێن بە گشتی لە شەودا نزمترە وەک لە ڕۆژدا

زۆر کەس ھەیە پەستانی خوێنیان نزمە واتە لە ٩٠/٦٠ کەمترە بەڵام ھیچ نیشانەیەکیان نیە و ئیشی ڕۆژانەی خۆیان دەکەن بۆیە نە پێویست بە پشکنین دەکات نە بەکارھێنانی چارەسەر.

نیشانەکانی نزمی پەستانی خوێن:
1- گێژبوون
2- ھەست بە بورانەوە کردن
3- بەرچاو ڕەش بوون
4- بێھێزی
5- دڵ تێک ھەڵاندن و ھێڵنج دان
6- کەم بونەوەی تەرکیز و لەبیر چونەوە
7-ھەست بە سەرما کردن و ساردی پەلەکان
8- ھەناسە توندی و دڵە کوتێ

ئەمەی کۆتای ئەگەری ھەیە ھۆکاری مەترسیداری ھەبێ بە تایبەت ئەگەر لە ماوەیەکی کەمدا ئەو نیشانانە ڕویدا بۆیە پێویستە سەردانی نزیکترین بنکەی فریا کەوتن بکات.

ھۆکاری نزمی پەستانی خوێن زۆرە لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک لە ھۆکارەکان نادیارن بەڵام گرنگترینیان:
1- دوو گیانی لە ئافرەتدا
2- ھەندێك نەخۆشی دڵ
3- تێکچوونی ھۆرمۆنات
4- وشک بونەوە بە ھۆکاری جیاواز
5- خوێن بەر بوون
6- ھەوکردنی توند
7-ھەستیاری توند
8-کەمی ھەندێ مادە لە لەشدا وەک{ئاسن و ڤیتامین b12}


PM:10:35:18/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 12360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌