‌هۆكار و نیشانه‌كانه‌كانی دروستبوونی گۆشتی زیادده‌ی‌ ناو چاو و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

وێستگە ستایل-

گۆشتی زیادەی چاو بریتیە لە گەشەیەکی زیادەی ئەو لینجە پەردەی سپێنەی چاوی داپۆشیوە،وە لەگەڵ کاتدا بەرەو گلێنە گەشە دەکات و بەشێکی دادەپۆشێت، دكتۆر میران پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌كانی دروستبوونی گۆشتی زیادده‌ی‌ ناو چاو و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانەکانی :
-سوربونەوە
- کزانەوە
- خوراندن
-هەست کردن بە بونی تەنی نامۆ لە ناو چاوەکەدا
- لێڵی و کەم بونەوەی ئاستی بینین ئەگەر بەشێکی زۆری گلێنەی داپۆشی

هۆکارەکەی:
بەشێوەیەکی سەرەکی بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی سەرو وەنەوشەییە کە لە تیشکی هەتاودا هەیە،هەروەها وشکی چاو و بەرکەوتنی زۆری تەپ و تۆز بۆ ناو چاو.

چارەسەر:
دەکەوێتە سەر قەبارەی گۆشتە زیادەکەو ئەو گرفتانەی دروستی دەکات بۆ چاوەکە.

ئەگەر قەبارەکەی بچوک بێت و گرفتی کەم دروست بکات دەکرێت تەنها بە بەکارهێنانی قەترە و چاویلکەی بەرهەتاو چارەسەر بکرێت .
بەڵام لەم کاتانەدا پێویست بە نەشتەرگەری دەکات بۆ چارەسەر کردنی:
1- ئەگەر قەبارەی گەورە بێت و بەشێکی زۆری گلێنەی داپۆشیبێت.
2- لێڵی دروست کردبێت لە ئاستی بینین دا
3- سوربونەوەو کزانەوەو گرفتەکانی بە قەترە چارەسەر نەبێت
4- کەسەکە پێی جوان نەبێت،لەم حاڵەتەدا دەکرێت وەک لایەنی جوانکاری بکرێت.

گۆشتی زیادە دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت،یاخود ئەگەر دروست بوبێت گەشەکردنی دوابخرێت،یاخود ئەگەر نەشتەرگەری بۆ کرابێت ڕێژەی سەرهەڵدانەوەی کەم بکرێتەوە بەبەکارهێنانی چاویلکەی بەرهەتاو.


PM:08:39:18/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌