دوو ڕێنمای له فاوتشیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی زستاندا توشی كۆرۆنا نه‌بیت
وێستگە ستایل-
گه‌وره پسپۆڕی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" ئه‌نتۆنی فاوتشی" دوو ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات له وه‌رزی زستاندا ئه‌نجامی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بن، ئه‌مه له‌كاتێكدا تائێستا ئه‌مه‌ریكا زۆرترین ژماره‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا تۆماركراوه.
1- خاوێنكردنه‌وه‌ی هه‌وای ناوماڵ له‌ڕێی كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كان به‌یانیان و ئێواران ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌كیش بێت چونكه ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له شوێنه داخراوه‌كان ده‌گاته %90.
2- به‌كارهێنانی ده‌مامك له ماڵه‌وه بۆ پاراستنی گیانی خۆت و ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵت ده‌ژین به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بیت له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماڵه‌وه له‌گه‌ڵت ده‌ژین توشبوو نین.
چه‌ندین توێژینه‌وه تا ئێستا سوودی ده‌مامكی بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا سه‌لماندوه به‌جۆرێك هه‌ندێك توێژینه‌وه تیایدا هاتووه به‌كارهێنانی ده‌ماك له ئێستادا هێنده‌ی ڤاكسینێك گرنگه.
PM:08:09:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3700
جار خوێنراوه‌ته‌وه