كاریگه‌ریه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ڤیتامین D له‌سه‌ر توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڤیتامین "D" توانای توانه‌وه‌ی هه‌یه و ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت له چه‌ندین زینده‌چالاكی له‌شی مرۆڤدا، به‌ڵام ئێستا بۆته ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی كه ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له چاره‌سه‌ری توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ته‌واوی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ش كه توشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت.
پێگه‌ی" هێلس لاین" ی پزیشكی له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه ئاشكرای كردوه كه ئه‌م ڤیتامینه زۆر گرنگه بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له جه‌سته‌یاندا بڕی پێویست له‌م ڤیتامینه هه‌یه ئه‌وه مه‌ترسی مردن و ده‌ركه‌وتنی نیشانه مه‌ترسیداره‌كانی ڤایرۆسه‌كه له له‌شیاندا كه‌مه.
ئاشكرایه كه ڤیتامین "D" خاوه‌نی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كه كه واده‌كات خانه به‌رگریه‌كانی له‌ش چالاك بێت و به‌رگری له‌ش دژی ڤایرۆسه‌كه به‌رز بكاته‌وه و كه‌می ڕێژه‌ی ئه‌م ڤیتامینه‌ش مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه ڤایرۆسیه‌كان زۆر ده‌كات وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی " سیل و ڕه‌بۆ و نه‌خۆشی گیرانی درێژخایه‌نی سییه‌كان و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه له‌و دوو جۆره‌ی كه به‌كتریا و ڤایرۆس هۆكارن بۆ توشبوون پێی"
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك توشبوو ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 40 ساڵ بووه و بڕی پێویست له‌م ڤیتامینه له له‌شیاندا هه‌بووه به‌ڕێژه‌ی %51.5 ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی نیشانه مه‌ترسیداره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك" كه‌مبوونی ئاستی ئۆكسجین له له‌شیادا و له‌ده‌ستدانی هۆش و ته‌نانه‌ت مردنیش" كه‌مبۆته‌وه به به‌راورد به‌و نه‌خۆشانه‌ی له هه‌مان ته‌مه‌ندابوون به‌ڵام ئاستی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شیاندا كه‌مبووه.
باشترین سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م ڤیتامینه بریتین له" تیشكی خۆر و هێلكه و گۆشی سوور و قارچك و به‌رهه‌مه‌كانی شیر"
PM:03:45:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6244
جار خوێنراوه‌ته‌وه