ئه‌گه‌ر بۆنی ئه‌م دوو شته ناكه‌یت ئه‌وه تۆ توشی كۆرۆنا بویت
وێستگە ستایل-
هێشتا نیشانه‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا پسپۆڕانی توشی شۆك كردوه و چونكه نیشانه‌كانی توشبوون به‌م ڤایرۆسه به‌رده‌وام گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت به‌ڵام سه‌ره‌كی ترین نیشانه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه هه‌تا ئێستا بریتیه له نه‌مانی هه‌ستی تام و بۆنكردن .
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر بۆنكردنی" نه‌عنا و زیره و زه‌یتی و گوێزی هندی و سیر و هێل" ئه‌نجامدراوه ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا توانای بۆنكردنی گوێزی هندی و نه‌عنایان نه‌بووه.
هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌مانی هه‌ستی بۆنكردن له توشبووانی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گرفته‌ی له لوتدا دروست ده‌بێت له ئه‌نجامی هه‌وكردنی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و به‌مه‌ش ڕێگری ده‌كات بۆنه‌كان بگه‌نه ئه‌و ده‌ماره‌ی به‌رپرسی هه‌ستی بۆنكردنه كه ده‌كه‌وێته به‌شی سه‌وه‌ی بۆشایی لوت.
جگه له نه‌مانی هه‌ستی تام و بۆنكردن هه‌ریه‌ك له نیشانه‌كانی ئاو هاتنه خواره‌وه به لوت و كۆكه و هه‌ستكردن به ماندوێتی و ئازاری ماسولكه‌كان و گیرانی لوت و تا له نیشانه بڵاوه‌كانی توشبوونن به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هه‌تا ئێستا كۆرۆنا بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 1.1 ملیۆن هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و ڕۆژانه‌ش ئاماره‌كان ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن.
PM:05:00:17/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 74500
جار خوێنراوه‌ته‌وه