پیاوان مه‌ترسی توشبونیان به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه زۆره
وێستگە ستایل-
زاناكان ئاشكرایان كردوه كه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر پیاوان زیاتر دروست ده‌كات به‌راورد به خانمان چونكه ته‌نها ئه‌و كاته نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌ریان ده‌رده‌كه‌وێت كه له قۆناغه‌كانی كۆتای توشبوون به نه‌خۆشیه‌كه‌ن له‌كاتێكدا ده‌كرێت ئه‌م نه‌خۆشییه له خانماندا له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت.
زاناكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر پیاوان دروست ده‌كات چونكه ته‌نها ئه‌و كاته‌ی له قۆناغی مه‌ترسیداری نه‌خۆشیه‌كه‌دا نیشانه‌یان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت .
پێشتر بڕوا وابووه ته‌نها خانمان توشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بن به‌ڵام توێژینه‌وه نوێكان ئاشكرایان كردوه پیاوانیش توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن زاناكان له وڵاتی به‌لجیكا ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر پیاوان دروست ده‌كات و %30-70 ی هۆكاری توشبوون پێی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكچوونی هاوسه‌نگی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش له پیاواندا و جگه له‌وه‌ش بۆماوه‌یش هۆكارێكی دیكه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یه.
زاناكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ئه‌و پیاوانه‌ی وه‌ك كرێكار له‌و شوێنانه‌دا كارده‌كه‌ن كه پله‌ی گه‌رما تیایدا به‌رزه و ئه‌وانه‌ش كه له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا زیاد له چه‌ند جارێك وێنه‌ی تیشكی ناوچه‌ی سنگیان بۆ گیراوه.
باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ركه‌وتنی گرێ له ژێر گۆی مه‌مك یان نزیكی و هه‌ندێكجار كه‌سی نه‌خۆش تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات خوێن و ده‌ردراوی دیكه له‌گۆی مه‌مكی دێته ده‌ره‌وه و ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنی پێویست بۆ چاره‌سه‌ر نه‌گیرێته به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌ڵئاوسانی گرێ لیمفاویه‌كانی ژێر باڵ زیاد ده‌كات.
شایه‌نی باسه چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه له پیاوان هاوشێوه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌یه له خانماندا.
PM:03:22:17/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 7260
جار خوێنراوه‌ته‌وه