مانگی ئۆكتۆبهر بۆ ئاگاداركردنهوهی خانمانه له شێرپهنجهی مهمك
وێستگە ستایل-
شێرپەنجەی مەمک بریتیە لە گەشەو زۆربوونی خانەکانی مەمک بە شێوەیەکی ناڕێک و ناسروشتی و کە زۆرجار بەشێوەی گرێ دەردەکەون وە بە دەستلێدان هەستی پێئەکرێت و لەژێر تیشکدا دەردەکەوێت، دكتۆره ئهوین پزیشكی پسپۆڕی نهخۆشیهكانی مهمك لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانهكانی توشبوونی خانمان به شێرپهنجهی مهمك ڕوون دهكاتهوه.
لە نیشانەکانی نەخۆشی یا شێرپەنجەی مەمک:
1. بونی گرێ یا ئەستوربوون و هەڵئاوسان لەو شوێنەدا.
2. گۆڕان لە شێوە و ڕەنگی مەمکدا و کزانەوە و سوربوونەوەی.
3. دەردانی شلەیەکی نائاسای لە مەمک و ڕەنگە خوێنیشی تێدا بێت.
4. دروستبوونی توێخی سپی و هەڵوەرینی.
5. هەندێک جار بونی ئازار لە مەمک کە پەیوەندی نیە بە سوڕی مانگانەوە.
هۆکارەکانی شێرپەنجەی مەمک بریتین لە:
1. هەڵکشانی تەمەن ، ڕەگەز و بۆماوەیی.
2. خواردنی ناتەندروست و چەور.
3. خواردنەوەی کحول و جگەرە کێشان.
4. منداڵ نەبوون و شیرنەدان.
5. قەڵەوی و کەمی جوڵە.
6. بەکارهێنانی هۆرمۆنەکان ، حەپی مەنع لەتەمەنێکی کەمدا.
7. بەرکەوتنی تیشک و پاشماوەی کارگەکان.
ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە زۆرێک لە گرێ و ئازاری مەمک بێ زیانن و چارەسەری هەیە ئەگەر زوو پێی بزانرێت ، بۆیە پێویستە خانمان لەسەرەتای دەرکەوتنی هەر نیشانەیەک سەردانی پزیشک بکەن.
PM:07:12:15/10/2020
ئهم بابهته 1436
جار خوێنراوهتهوه