به‌هۆی كۆرۆناوه مانگانه 10 هه‌زار منداڵ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دوێنێ چوارشه‌ممه ئاشكرای كرد كه مانگانه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 10 هه‌زار منداڵ به‌هۆی به‌دخۆراكیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی كۆرۆنا به‌سه‌ر جیهاندا سه‌پاندویه‌تی.
دكتۆر تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوبه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی مردنی منداڵان %14 زیاد بكات كه توشی به‌دخۆراكی بوون به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه.
له ئێستا 6.7 ملیۆن منداڵ به‌ده‌ست به‌دخۆراكیه‌وه ده‌ناڵێنن و زۆرینه‌یان له ئه‌فریقای باشوور و باشووری ئاسیا ده‌ژین، تیدرۆس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه په‌تای كۆرۆنا گرفتی له خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌كیه‌كانی تایبه‌ت به دایكایه‌تی و خۆراكی منداڵان و ڕێكخستنی خێزانه‌كان دروستكردوه و ناتوانن ئه‌وه‌ش قبوڵ بكه‌ن سه‌رمایه‌داره‌كان باشترین خۆراك ده‌خۆن و هه‌ژاره‌كان هیچ خۆراكێكیان ده‌ست ناكه‌وێت بیخۆن.
ئه‌مه له كاتێكدایه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریداوه له‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه دروستكردوه كه به‌م ساڵانه‌ی دوایی وڵاتان كاریان له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سیل كردوه كه یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی مردن له جیهاندا و نه‌خۆشییه‌كی گوێزراوه‌یه و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ندی نه‌خۆشی سیل بووه ئێستا سه‌رقاڵی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه و دوور كه‌وتۆته‌وه له دیاریكردنی نه‌خۆشیی سیل.
PM:06:52:15/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3316
جار خوێنراوه‌ته‌وه