دوای 12 ساڵ وونبوون به‌هۆی گۆگڵه‌وه خێزانه‌كه‌ی دۆزیه‌وه
وێستگە ستایل-
12 ساڵ به‌ر له ئێستا هه‌رزه‌كارێك له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكی سه‌رشه‌قام ڕفێندرا به‌ڵام ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا به‌سوود وه‌رگرتن له گۆگڵ توانیویه‌تی خێزانه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ندنوسیا ورده‌كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری چیرۆكی "عیرفان واهیۆ" یان بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌م كوڕه له ته‌مه‌نی 5 ساڵیدا له ناوچه‌ی" سراگن" له هه‌رێمی جاوه له ئه‌ندنوسیا ڕفێندراوه، له‌و كاته‌دا ڕفێنه‌ره‌كه‌ی پێی وتوه ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی نه‌كردوه و ناچاری كردوه له‌گه‌ڵیدا بمێنێته‌وه و كاربكات.
عیرفان ده‌ڵێت" ماوه‌ی 2 ساڵ له شه‌قامه‌كان ژیام به‌ڵام دواجار پۆلیس ئه‌وی ده‌ستگیر كرد و منی برده خانه‌ی بێ سه‌په‌رشتان، له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ئه‌م گه‌نجه سوودی له یاده‌وه‌ری خۆی وه‌رگرتوه ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ باپیریدا چووه بۆ كڕینی كه‌لوپه‌ل بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا و شوێنی ماڵه‌وه‌یان بدۆزێته‌وه"
به‌سوود وه‌رگرتن له گۆگڵ ئه‌م گه‌نجه توانیویه‌تی شوێنی كه‌سوكاری بدۆزێته‌وه و به‌رپرسانی ئه‌و خانه‌یه‌ش كه عیرفانی تیادا گه‌وره بووه له‌گه‌ڵ میوه فرۆشی ناوچه‌كه كه‌وتونه‌ته په‌یوه‌ندی و به‌و جۆره‌ش عیرفان دوای 12 ساڵ له ونكردنی خێزانه‌كه‌ی توانی به دیداری دایك و باوك و كه‌سوكاری شاد ببێته‌وه.
AM:09:58:15/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2876
جار خوێنراوه‌ته‌وه