توێژینه‌وه‌یه‌ك: كۆرۆنا له‌ئافره‌تی دووگیان بۆ منداڵه‌كه‌ی ناگوێزرێته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له دایكی دووگیان له‌ڕێی منداڵدانه‌وه ناگوێزرێته‌وه بۆ منداڵه‌كه.
گۆڤاری "ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه له نیویۆرك له‌سه‌ر 101 منداڵ ئه‌نجامدراوه كه دایكیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه منداڵه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له دایكیه‌وه ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆ نه‌گوازراوه‌ته‌وه و ته‌نها دوو منداڵیان دوای دوو هه‌فته له له‌دایكبونیان توشبوون و نازانرێت تا ئێستاش هۆكاری توشبوونی ئه‌و دوو منداڵه چی بووه به‌ڵام سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌ی له سكی دایكیاندا بوون ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ نه‌گوازراوه‌ته‌وه.
پسپۆڕان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دایكی شیرده‌ر پێویسته له‌كاتی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه له‌كاتی شیردان به كۆرپه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام ده‌سته‌كانی بشوات و هیچ پێویست ناكات منداڵه‌كه كه‌ره‌نتین بكرێت و له‌دایكی جیابكرێته‌وه.
AM:09:41:15/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2464
جار خوێنراوه‌ته‌وه