یه‌كه‌م ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری ئیبۆلا بڕیاری له‌سه‌ر درا
وێستگە ستایل-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مه‌ریكی دوێنێ چوارشه‌ممه بڕیاریدا ده‌رمانی" ئهنمازیب" كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "ڕیگینیرۆن" به‌رهه‌م هێنرا وه‌ك یه‌كه‌م ده‌رمان بێت كه دانیپێدا نرابێت بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی ڤایرۆسی ئیبۆلا له منداڵان و پێگه‌یشتوانیش.
ئه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه ئاشكرای كردوه ده‌رزیه‌كه‌ی له‌سه‌ر 382 نه‌خۆش له ته‌مه‌نی منداڵ و پێگه‌یشتوودا تاقیكراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامی دوای به‌كارهێنانی ده‌رزیه‌كه دڵخۆشكه‌ر بووه.
ڤایرۆسی ئیبۆلا كه‌سی توشبوو توشی نه‌خۆشییه‌كی توند ده‌كات و ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه كه‌سه‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ساڵی 1976 بۆ یه‌كه‌مجار ڤایرۆسی ئیبۆلا سه‌ری هه‌ڵدا له‌نێوان دوو به‌ره یه‌كێكیان له سۆدان و ئه‌وی دیكه‌یان له یامبۆكۆ له جمهوریه‌تی كۆنگۆی دیموكرات كاتێك له نزیك ڕوباری ئیبۆلا جه‌نگ له‌نێوانیان دروست بوو و ناوی ڤایرۆسه‌كه‌ش له‌ناوی ئه‌و ڕوباره‌وه وه‌رگیراوه.
AM:09:28:15/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2276
جار خوێنراوهتهوه