كۆرۆنا له‌چی ده‌ترسێت؟
وێستگە ستایل-
ئه‌لیكسه‌نده‌ر شیستۆبالۆف پزیشك له زانستی بایلۆجی و سه‌رۆكی تاقیگه‌ی نمونه‌ی توشكه‌ره‌كانی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی فیدڕاڵی له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ" كۆمسۆمۆلسكایا براڤدا" باسی له‌وه كردوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمای به‌رز ناگرێت و ئه‌وه‌ش تاكه‌ی شته كه لێی ده‌ترسێت.
زاناكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه له ژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌دا ڤایرۆسه‌كان چالاكیان نامێنێت بۆنمونه له 33 پله‌ی سه‌دیدا له‌سه‌ر ڕووه‌كان له‌دوای 16 كاتژمێر ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ده‌چێت و له 56 پله‌ی سه‌دیدا له ماوه‌ی 10 خوله‌كدا له‌ناو ده‌چێت به‌و جۆره هه‌تا پله‌ی گه‌رما به‌رزتر بێت ئه‌وه ڤایرۆسه‌كه زوتر له‌ناوده‌چێت.
پاككردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌كان به مادده‌ی تایبه‌تی خاوێنكه‌ره‌وه به‌كتریا زیان به‌خشه‌كان له‌ناو ده‌بات به‌ڵام دیار نییه ئایا ئه‌مه ڤایرۆسی كۆرۆناش له‌ناو ده‌بات یان نا.
AM:08:53:15/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6780
جار خوێنراوه‌ته‌وه