هۆکارە بڵاوەکانی ئازاری خوارەوەی پشت
وێستگە ستایل-
ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی پشت یه‌كێكه له بابه‌ته بڵاوه‌كان له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان، دكتۆر سه‌روه‌ر پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ڕۆماتیزمه له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره بڵاوه‌كان باس ده‌كات كه واده‌كه‌ن ئازار له به‌شی خواره‌وه‌ی پشت دروست ببێت.
1- سروشتی كاره‌كه‌ت:
ئه‌و پیشانه‌ی په‌یوه‌ندییان به قورسی هه‌ڵگرتن، یان سوڕاندنی پشته‌وه هه‌یه ده‌بنه‌هۆی پشتئێشه. هه‌روه‌ك دانیشتنی به‌رده‌وامی سه‌ر كورسیش هۆكارێكی پشتئێشه‌یه.
2-جانتاكه‌ت:
جانتا قورسه‌كه‌ت به ده‌ست هه‌ڵبگری یان شان، كه‌مه‌رت هێزی ڕاگریه‌تی. بۆیه كه‌لوپه‌لی قورسیش هۆكارێكی پشتئێشه‌یه. بۆیه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه پێویستت به جانتایه، بیر له به‌كارهێنانی جانتایه‌كی تایه‌دار بكه‌وه.
3- هه‌ندێك وه‌رزش:
زیاده‌ڕه‌ویكردن له ئه‌نجامدانی جیم، یان یارییه‌كانی وه‌ك گۆڵف هۆكارێكی پشتئێشه‌ی كورتخایه‌نن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به درێژایی هه‌فته ئه‌نجامی نه‌ده‌یت و ته‌نیا یه‌ك دوو ڕۆژ له هه‌فته‌دا ئه‌نجامیان بده‌ی.
4-خوار وه‌ستان:
ئه‌گه‌ر به ناڕێكی و لاری و خواری ڕاوه‌ستی یان دابنیشی، ئه‌وه كێشی جه‌سته به نایه‌كسانی به‌سه‌ر به‌شه‌كانی پشنتتدا بڵاوده‌بێته‌وه. به‌وه‌ش ئه‌و لایه‌ی كێشه زۆره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌سه‌ر، تووشی ماندوێتی ده‌بێت و ئازار په‌یداده‌بێت.
6- خراپبونی دیسكه‌كان:
دیسكی نێوان بڕبڕه‌كان مادده‌ی وه‌ك جێڵیان تێدایه كه یاریده‌ی ئاسان جووڵانی بڕبڕه‌كان ده‌ده‌ن و زه‌بری سه‌ر بڕبڕهكانیش هه‌ڵده‌مژن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیانپێگه‌یشتنی به‌رده‌وام و چوونه‌ته‌مه‌ن ئه‌و دیسكانه تێكده‌چن و ئه‌و توانایه له‌ده‌ستده‌ده‌ن و هه‌ندێكجار ده‌پچڕێن. دیسكه ناڕێكهكانیش فشارده‌خه‌نه سه‌ر دڕكه‌په‌تك و لقه‌كانی. فشاره‌كه بكه‌وێته سه‌ر لقه ده‌ماری هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، ئازار له‌وێ دروستده‌بێت، بۆ نموونه ئازاری ڕان یان قاچ یان پێ و په‌نجه‌كان.
7- حاڵه‌ته درێژخایه‌نه‌كانی پشت، وه‌كوو:
-ته‌سكبوونه‌وه‌ی كه‌ناڵی دڕكه‌په‌تك، ئه‌ویش دیسان فشارده‌خاته سه‌ر دڕكه‌په‌تك و لقهدهمارهكانی
- داخوران و هه‌وكردنی جومگه‌كانی نێوان بڕبڕه‌كانی پشت (بە تایبەت سەوەفان)
PM:10:42:14/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 5872
جار خوێنراوهتهوه