ڤیدیۆ: له‌نیا هۆكاری وازهێنانی له NRT2 ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
ماوه‌یه‌كه له كاری ڕاگه‌یاندن دوره له‌كاتێكدا پێشتر یه‌كێك بوو له خانمه پێشكه‌شكاره چالاكه‌كه‌ی كه‌ناڵی NRT2 ئه‌م خانمه له پرۆگرامی نێت گرام دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دوور بوون له ڕاگه‌یاندن ده‌ركه‌وته‌وه.
له‌نیا له دیمانه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه چاوی بینه‌ره‌كانی پێویستیان به پشوو هه‌یه و ده‌یه‌وێت كارێكی جیاوازتر بكات له‌وانه‌ی پێشكه‌شی كردون و بابه‌تێكی نوێ له ژیانیدا ڕوبدات ئه‌گه‌ر نا هیچ هۆكارێك نییه بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ی له‌و كه‌ناڵه و له هیچكام له كاره‌كانی په‌شیمان نییه.
لەنیا عەبدوڵڵا لە ساڵی 1992 لە شاری سلیَمانی لەدایک بووە و ماوەی چه‌ند ساڵێك لە کەناڵی NRT 2 بێژەری چه‌ندین پرۆگرامی جیاواز بووه.
لەنیا عەبدوڵا لەگەڵ ئەوەی دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانە و لە بواری شانۆدا خوێندویەتی، بەڵام كاری پێشكه‌شكاری كردوه و وه‌ك خۆی له دیمانه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكردوه له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه وه‌ك پێشكه‌شكاری پرۆگرامی منداڵان ده‌ركه‌وتووه و ئێستاش دوای چه‌ند ساڵێك له كاری ڕاگه‌یاندن له ده‌ركه‌وتن له‌و بواره دوور كه‌وتۆته‌وه.
PM:07:29:12/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 46312
جار خوێنراوه‌ته‌وه