‌فتقی ناوکی منداڵ کەی و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

وێستگە ستایل-


کۆرپە لە لەناو سکی دایکیدا هەموو پێداویستیەکانی ژیان و گەشەی لەڕێگەی ناوکە پەتکەوە لە دایکیەوە بۆی دەچێت کە لە ڕێگەی کونێکەوە لە دیواری سکیەوە بۆی دەچێت، دوای لە دایک بوون پێویستە ئەو کوونەی کە لەدیواری سکی منداڵەکە هەیە دابخرێت، دكتۆر ئاوات پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ی‌ و چۆن فتقی ناوكی منداڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

لە ۱۰٪ بۆ ۲۰٪ منداڵ ئەم کونە داناخرێت یەکسەر دوای لە دایک بوون، بەڵکوو هەندێ کاتی پێویستە تەنانەت هەندێک جار هەر داناخرێت و پێویستی بە نەشتەرگەرییە.

زۆربەی کات ئەم کونە(فتقە) لەماوەی ساڵی یەکەمی تەمەنیدا دادەخرێت ، هەندێکیان پێویستیان بەکاتی زیاترە ۳ بۆ ٤ ساڵ ، ئەگەر تا ئەو تەمەنە دانەخرا ئەوا پێویستە پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵ بیبینێت و ئەوان بڕیار لەوە دەدەن کە پێیویستی بەنەشتەرگەرییە یان نا.

هەندێکجار لەتەمەنی بچوکتر فتقەکە گەورەتر و ڕەقترو ڕەنگی پێستی سەر فتقەکە دەگۆڕێت و ئازاریشی لەگەڵدا دەبێت ، بۆیە پێویستە هەرچی زووترە پزیشکی نەشتەرگەری منداڵ بیبینێت.


PM:10:35:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل