‌ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ دابه‌زاندنی كێشت تاقی بكه‌ره‌وه‌

وێستگە ستایل-


پرتەقاڵ بە میوە بەسودەکە ناسراوە کە بەهۆی پێکهاتە خۆراکیەکانی دەتوانرێت بۆ چەندین مەبەست بەکاربهێندرێت و سودی تەندروستی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت.

بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، کاریگەری بەهێزی دەبێت لەسەر دابەزاندنی کێش، هەروەها سەرچاوەیەکی باشە بۆ بەدەستهێنانی ریشاڵ کە یارمەتی تواندنەوەی چەوری جەستە دەدات.

بێگومان دەتوانیت بۆ دابەزاندنی کێش سودی لێببینیت ئەگەر لەگەڵ خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵدا چەند هەنگاوێکی ئاسان ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی زیاتر سودی لێببینیت.

سێ رۆژی سەرەتای هەمو هەفتەیەک شەش جۆر خۆراک بخۆ، کە سیانیان دەوڵەمەند بن بە پرۆتین و سەوزەوات، سێ ژەمە لاوەکێکەی دیکە تەنها دەبێت بریتیبێت لە شەربەتی پرتەقاڵی فرێشی بێ شەکر.

کاتێک ئەم سیستمە پەیڕەو دەکەیت گرنگە رۆژانە یەک بۆ دو لیتر ئاو بخۆیتەوە رۆژانە، چونکە ئاو یارمەتی جەستە دەدات زوتر کێشی جەستە دابەزێت و چەوری جەستە دەتوێنێتەوە.

هەروەها گرنگە لە کاتی خۆت لە خواردنی چەوری و شەکر بەدور بگریت، هەروەها خوێ کەم بکەیتەوە لە ژەمە خۆراکەکانتدا.


PM:09:04:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل