شیری و كچه‌كه‌ی 6 ساڵ زیندانی ده‌كرێن
وێستگە ستایل-
دادگای میسر بڕیاری زیندانیكردنی هه‌ردوو تاوانبار " شه‌ریفه ڕه‌فعه‌ت و نورا هشام" ی كچیدا كه له ڕاگه‌یاندن به " شیری هانم و زمرده‌ی كچی" ناسراون بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان.
هۆكاری سزادانی ئه‌م دایك و كچه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ردوكیان سنوری ڕه‌فتاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان به‌زاندوه و له‌لایه‌ن پارێزه‌رێك به‌ناوی" ئه‌شره‌ف فرحات" كه دامه‌زرێنه‌ری ڕاگه‌یه‌ندراوی" وازی لێبێنه پاك ببێته‌وه" یه داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركراوه.
ئه‌م دوو ئافره‌ته تاوانبارن به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌د ڕه‌فتاری و به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به مه‌به‌ستی تاوانكاری و كاری نه‌شیاو.
PM:08:17:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3388
جار خوێنراوه‌ته‌وه