جۆكه‌ر بوو به باوك
وێستگە ستایل-
خواكین فینیكس و ڕۆنی مارای هاوسه‌ری بوون به خاوه‌نی یه‌كه‌م منداڵیان و ناویان لێناوه" ڕیڤه‌ر" به‌ناوی برایه‌كی خواكین ه‌وه كه ساڵی 1993 و له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا له یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانی له شاری لۆس ئه‌نجلۆس به‌هۆی به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له مادده‌ی هۆشبه‌ر گیانی له‌ده‌ستداوه.
هاوكات ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه ده‌رهێنه‌رێكی ڕوسیه به‌ناوی" ڤیكتۆر كۆساكۆفسكی" له كاتی ڕیكلامكردنی بۆ فیلمه‌كه‌ی به‌ناوی" جوندا" له ڤیستیڤاڵی زیورخی سینه‌مایی ئاشكرای كردوه كه جۆكه‌ر بۆته باوك و منداڵه‌كه‌ی ناو ناوه" ڕیڤه‌ر"
خواكین ی ته‌مه‌ن 45 ساڵ و مارا ی ته‌مه‌ن 35 ساڵ كه له فیلمی "The Girl With the Dragon Tattoo,” به‌یه‌كه‌وه ڕۆڵیان بینیوه له ساڵی 2013 له كاتی وێنه‌گرتنی فیلمی "Her" له ساڵی 2017 وه‌ك دوو هاوسه‌ر ده‌ركه‌وتن.
PM:05:52:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2644
جار خوێنراوه‌ته‌وه