هۆكار و نیشانهكانی چهوری سهر جگهر و چۆنیهتی چارهسهر
وێستگە ستایل-
جگەری هەمووکەسێک كهمێك چەورە، کاتێک بەیەکێک دەگوترێت جگەری چەوری هەیە، مەبەست ئەوەیە کە جگەری ئەو کەسە چەوری زیاترە لە کەسانی دیکە و لە سۆنار کاڵتر دەردەکەوێت، زیاتر لە سەدا بیستی خەڵک ئەو حاڵەتەی هەیە، دكتۆر سهعید پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری ئهم نهخۆشییهی جگهر ڕوون دهكاتهوه.
هۆکاری چەوری جگەر:
-هۆکاری ڕاستەوخۆی نییە.
-پەیوەندی هەیە بە خواردن و خواردنەوە لەلایەک و جوڵە لەلایەکی دیکە.
-لەو کەسانە زیاترە کە قەڵەون، لەگەڵ ئەوانەی شەکرەیان هەیە و کۆلیسترۆڵیان بەرزە.
-خواردنەوە کحولیەکانیش یەکێکە لە هۆکارەکان.
نیشانە:
-چەوری جگەر نیشانەی نییە و بێدەنگە.
زیانەکانی چەوری جگەر چییە؟
1- لە بەشێکی کەمی ئەوانەی چەوری جگەریان هەیە، تووشی هەوکردنی جگەر دەبن.
2- بە تێپەڕبوونی چەندەها ساڵ لەوانەیە کار بکاتە سەر ئیشی جگەر، تەنانەت بە ئەگەرێکی کەمەوە تووشی زەردوویی دەبن لە داهاتوودا.
3- ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەکات.
4- ئەگەر یەکێک شەکرەی هەبێت، بوونی چەوری جگەر کۆنتڕۆڵی شەکرەکە قورستر دەکات.
پشکنین:
چەوری جگەر لە سۆنار دەردەکەوێت، نەک لە تاقیگە.
چارەسەر:
1- هاوسەنگی ڕاگرتن لە نێوان خواردن و خواردنەوە لەلایەک و جوڵە لەلایەک.
2- ئەو کەسەی شەکرەی هەبێت، دەبێت شەکرەکەی کۆنتڕۆڵ بکات.
3- وا چاکە خواردنەوەی بیبسی و کۆلا و خواردنی شیرینی کەمبێت.
4- خۆی بە دوور بگرێت لە ماددەی ئەلکحول.
5- خواردنەکان سووک بن، بگەڕێنەوە بۆ خواردنەکانی سەردەمی کۆن.
6- دەرمان هەیە دەکرێت بەکاربێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی دەرمان کاریگەری سنوردارە بۆ چەوری جگەر.
PM:05:20:30/09/2020
ئهم بابهته 7192
جار خوێنراوهتهوه